بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیرابــه‌ری گشتیعێراقكوردستان

بزووتنەوەی ئیسلامی و هودا پار لەسەر ئاستی لووتکە کۆبوونەوە

بزووتنەوەی ئیسلامی و هودا پار لەسەر ئاستی لووتکە کۆبوونەوە

ئەمڕۆ سێ شەممە بەرواری ٣-٩-٢٠٢٤ بەڕێز مامۆستا عرفان علی عبدالعزیز ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی بەئامادەبوونی ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی لەشاری هەولێر پێشوازی لەشاندێکی باڵای هوداپار کرد بەسەرۆکایەتی بەڕێز مامۆستا زەکەریا سەرۆکی گشتی هوداپار و شاندێکی یاوەری.
لەدیدارێکدا بەڕێز ڕابەری گشتی وێڕای بەخێرهێنان و جەختکردنەوە لەپەیوەندی برایانەی نێوان هەردوو پارتی ئیسلامی کوردی جارێکی تر پیرۆزبایی سەرکەوتنی کۆنگرەو هەڵبژاردنەوەی مامۆستا زەکەریا بەسەرۆکی گشتی هوداپار کردو دەستخۆشی و خۆشحاڵی دەربڕی لەو هەنگاوە باشانەی کە برایانی هوداپار ناویانە لەمیانەی کاری بانگخوازی و خێرخوازی و سیاسییان لە تورکیا کە پێشوازیەکی جەماوەری باشی لێکەوتۆتەوە.
لای خۆشییەوە، مامۆستا زەکەریا سوپاسی ڕابەری گشتی کرد بۆ ئەو پێشوازیەو دووپاتی پەیوەندی پتەوی نێوان هەردوولا کردەوە.
دواتر بارودۆخی ناوچەکە بەگشتی و موسوڵمانان بەتایبەت و تایبەت تریش ڕەوشی موسوڵمانانی غەزە باسیان لێوەکرا کەچۆن ڕژێمی زای.ونی ڕۆژانە بەدڕندەترین شێوە موسوڵمانان قەتل و عام ئەکات.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close