
تەندروستی سلێمانی:
مانگی ڕابردوو 361 نەشتەرگەری ئەنجامدراوە
باسک نێت
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی:
مانگی ڕابردوو 361 نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی فێركاری كراوە..
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 2025/8/31) لەنەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێركاری لەشاری سلێمانی، 361 نەشتەرگەری جۆراوجۆر ئەنجام دراوە.
ئەو نەشتەرگەرییانەی مانگی ڕابردوو لەنەخۆشخانە نەشتەرگەری فێركاری ئەنجام دراوە ، 12 نەشتەرگەری تایبەت بووە و 121 نەشتەرگەری سەروو گەورە و 52 نەشتەرگەری گەورە و 156 نەشتەرگەری مام ناوەند و 20 نەشتەرگەری بچووك بووە.
هاوكات لەمانگی ڕابردوودا لەنەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێركاری 85 پشكنینی تیشك و 165 پشكنینی سۆنەر و 45 پشكنینی سیتی سكان لەو نەخۆشخانەیە كراوە، هەروەها 148 چارەسەری سروشتی كراوە و 20 نەخۆش سەردانی بەشی چاندنی ددانیان كردوە و 11,552 پشكنینی جۆراوجۆری تاقیگەیی ئەنجام دراوە.




