جیهانهەواڵ

ئۆپۆزسیۆنی ئیسرائیل: دەبێت نەتانیاهۆ بگۆڕین تاوەکو كارلەكار نەترازاوە

رابەری ئۆپۆزسیۆنی ئیسرائیل ئاماژە بەوە دەکات کە حكومەتی نەتانیاهۆ “پێگەی نێودەوڵەتی” شكاندون. دەشڵێت “دەبێت بیگۆڕین بەر لەوەی كار لەكار بترازێت”.

باسک نێت
یائیر لاپید، رابەری ئۆپۆزسیۆنی ئیسرائیل لە نوسراوێکدا لە پلاتفۆڕمی “ئێکس” نوسیویەتی “راپۆرتی پەیوەست بە پێشنیازی میسر بۆ پێکهێنانی هێزێکی هاوبەشی عەرەبی وەك وەڵامێك بۆ هێرشەکانی ئیسرائیل، گورزێکی توندە لە رێککەوتنەکانی ئاشتی، راستەوخۆ دوای زەبرێكی توند دێت كە بەر رێککەوتنەکانی ئەبراهام كەوت، راستەوخۆ بەدوایدا دەنگدانی زۆرینەی رەهای هاوپەیمانەکانی ئیسرائیل دێت لە بەرژەوەندی دامەزراندنی دەوڵەتی فەڵەستینی، ئەم حکومەتە پێگەی نێودەوڵەتی ئێمەی شکاندووە”.

ئەو رابەرە دەشڵێت “تێکەڵەیەکی کوشندە لە نابەرپرسیارێتی و حەز و خۆبەزلزانین لەبەریەك هەڵماندەوەشێنێت لەجیهاندا، دەبێت بیانگۆڕین بەر لەوەی كار لەكار بترازێت”.باسک نێت

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close