كوردستانهەواڵ

هەزاران زیندانی بە لێبووردنی گشتی لە هەرێمی کوردستان ئازاد دەکرێن

هەزاران زیندانی بە لێبووردنی گشتی لە هەرێمی کوردستان ئازاد دەکرێن

باسک نێت

ئیحسان عەبدولڕەحمان بابان، بەڕێوەبەری گشتیی چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان،

“پرۆژەیاسای لێبووردنی گشتی ئامادەیە و لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانە. دوای کارابوونی پەرلەمان، پرۆژەکە رەوانەی پەرلەمان دەکرێت بۆئەوەی دەنگی لەسەر بدرێت و پەسند بکرێت.”

لە هەرێمی کوردستان 6 چاکسازی هەن؛ دوو لە هەولێر، دوو لە سلێمانی و دووانەکەی دیکە لە دهۆک. زیاتر لە 5700 سزادراو لەنێویاندا سزاکانیان بەسەر دەبەن.

بە پەسندکردنی پڕۆژەیاسای لێبووردنی گشتی، زیاتر لە 2000 زیندانی سوومەند دەبن و ئازاد دەکرێن.

 

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close