جیهانڕاپۆرتهەواڵ

90 هەزار پۆستکردن ، لەبەرژەوەندی ئیسرائیل سراونەتەوە

باسک نێت

ماڵپەڕی ئەمریکی درۆپسایت بە پشتبەستن بە داتاکانی کۆمپانیای مێتا کە خاوەنی فەیسبووکە، ئاشکرایکردووە، حکومەتی ئیسرائیل سەرکوتکردنی گشتگیری بۆ پۆستەکانی ئینستاگرام و فەیسبووک دەستپێکردووە.

ماڵپەڕەکە کە تایبەتە بە کاروباری سیاسی و شەڕ، ڕوونیکردووەتەوە مێتا لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە لە سەدا ٩٤ی ئەو بابەتانەی دژی ئیسرائیل بووە سریویەتییەوە.

ماڵپەڕەکە بە ئاماژەدان بە بەڵگەنامە و داتاکان ئاشکرایکردووە کە لەسەدا ٩٥ی داواکارییەکانی ئەو دامەزراوە ئیسرائیلییە دەکەونە ژێر پۆلی تیرۆر، توندوتیژی، یان هاندان و بە پلەی یەکەم بەکارهێنەرانی وڵاتانی عەرەبی و زۆرینەیان موسڵمانن.

ماڵپەڕەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، مێتا زیاتر لە ٩٠ هەزار پۆستی سڕیوەتەوە لە وەڵامی داواکارییەکانی لابردنی ناوەڕۆک کە لەلایەن حکومەتی ئیسرائیلەوە پێشکەشکرابوون.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close