
وەزیری نەوتی عێراق:
(10) پێگەی غازیی نوێ بۆ وەبەرهێنان دەخەینە بەردەم كۆمپانیا ئەمریكیەكان
باسک نلت
حەیان عەبدولغەنی, جێگری سەرۆك وەزیران_وەزیری نەوت سەردانی ویلایەتە یەكگرتووەكان دەكات, بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی دۆسیەی وەبەرهێنانی غاز.
عەبدولغەنی, لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراق رایگەیاندووە: بەنیازن وەبەرهێنان لە (10) پێگەی پشكنراوی غازی بكەن لەگەڕێكی نوێی مۆڵەتپێداندا.
ئاشكراشیكرد, سەردانە چاوەڕوانكراوەكەشی بۆ ویلایەتە یەكگرتووەكان, بۆ ئەوەیە ئەو پرسە بۆ كۆمپانیا جیهانیەكان بخاتەڕوو, لەكۆتایی ئەمساڵیشدا, پرۆژەیەكی غازی نوێ لە كێڵگەی فەیحایی نەوتی بە توانای (125) موقەمەق, ملیۆن پێی سێجا دەكەوێتە كار.
وەزیری نەوتی عێراق ئاماژەی بەوەكردووە: گەڕی مۆڵەتپێدانی پێنجەمی تەواوكاری و شەشەم (29) ناوچەو كێڵگەی لەخۆگرتووە, گرێبەستی (14)یان تەواوبووە, نزیكەی (10) ناوچە ماوە تائێستا كۆمپانیاكان داوایان پێشكەش نەكردووە, بەنیازین لەگەڕێكی نوێی مۆڵەتپێداندا بیانخەینەڕوو.
وتیشی: وەزارەتی نەوتی عێراق پلانی داناوە بۆ خستنەڕووی ئەو دەرفەتی وەرهێنانی غازە بۆ كۆمپانیا تایبەتمەندەكان, بۆ ئەو بەمەبەستەش سەردانی ئەمریكا دەكات و دەیانخاتە بەردەم كۆمپانیاكانی ئەو وڵاتە.




