
ئەو گەنجانەى دەچنە ئەوروپا، هاوکارى دەکرێن لە پێدانى کارتى مانەوە
باسک نێت
هەریەک لە یۆنان، ئیتاڵیا، ئێستۆنیا و سلۆڤاکیا مەرجەکانی پێدانی مافی مانەوە (یان کارتی شین)یان کەمتر کردووەتەوە و سوێدیش مەرجەکان ئاسانتر دەکات.
کارتی شین بۆ ئەو کەسانەیە کە لە بوارێکدا کارامەیی باڵایان هەیە و یەکێتیی ئەوروپا پێویستی پێیانە؛ هەر وڵاتێکی نێو یەکێتییەکە ئازادە کە مەرجەکان قورس یان ئاسان بکات.
یۆنان لەمەودوا رێگە بەوانە دەدات کە بە ڤیزای کورت و تەنیا بۆ سەردان چوونەتە ئەو وڵاتە داوای کارتی شین بکەن. هەرکەسێک لە یۆنان داوای ئەو کارتە بکات دەبێ 300 یۆرۆ بدات. ئەگەر کارتەکەی وەرگرت بۆ 2 ساڵ مافی مانەوەی دەبێ و ئەگەر ویستی نوێی بکاتەوە، دەبێ 450 یۆرۆ بدات.
ئیتاڵیاش پۆرتاڵێکی دیجیتاڵی دەبێ کە خاوەنکارانی ئیتاڵی هەلی کارەکانیانی تێدا دادەنێن و خەڵک لە دەرەوەی ئیتاڵیاوە دەتوانن داواکاری بۆ کارتی شین و دەستخستنی کارەکە بکەن.
سوێدیش ئامادەکاری دەکات بۆئەوەی ئەگەر کەسێک توانی کارێک لەو وڵاتە بدۆزێتەوە کە مووچەی مانگانەی 4300 یۆرۆ بێ، کارتی شینی دەداتێ. کە تا ئێستا دەبووایە مووچەکەى 5200 یۆرۆ بێت، دەیتوانى ئەو کارەتە وەربگرێت.