
داوای دوورخستنەوەی وەزیری نەوتی عێراق دەکرێت
میدیا عێراقییەکان لە زارى سەرچاوەیەکى نزیک لە نورى مالیکى:
باسک نێت
نوری مالیکی لە کۆبوونەوەى سەرکردەکانی چوارچێوەی ھەماھەنگی، داوای دوورخستنەوەی وەزیری نەوتی عێراقى کردووە، بەوپێیەی پۆستەکە پشکی دەوڵەتی یاسایە.
مالیکی ڕایگەیاندووە، حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتى عێراق ئینتیمای بۆ قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتی عەسائیبى ئەهلى حەق ھەیە، کە ئێستا لەگەڵ دەوڵەتی یاسا ناکۆکی ھەیە.
پێدەچێت لەژێر فشاردا لە ڕۆژانى داهاتوودا وەزیری نەوت دەستلەکاربکێشێتەوە و لەئێستاشدا بەڕێوەبەرى کۆمپانیای نەوتی بەسرە کاندیدە بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




