حکومەتی کیێڤ رایگەیاند: روسیای بنکەی زاپۆریژیای ئەتۆمیی لە ناوەندی وڵاتەکەیان، بۆردومان کردوە و زیلینسکیش دەڵێت: روسیا پەنای بردوەتە بەر ترساندنی ئەتۆمی.
وتەبێژی بنکەی ئەتۆمیی زاپۆریژیا رایگەیاند: شەوی رابردو بنکەکەیان کەوتوەتە بەر هێرشێکی روسیا.
ئاماژەی بەوەش کرد: لە چەند شوێنێکی بنکەکە، ئاگر کەوتوەتەوە بەڵام تیمەکانیان توانیویانە کۆنترۆڵی بکەن.
هاوکات، فەرماندەی سەربازیی زاپۆریژیا، بڵاوی کردەوە کە دڵنیا بونەتەوە لە سەلامەتیی بنکەکەیان و هیچ زیانێک بە شوێنە هەستیارەکان نەگەیشتوە.
هەر لە بارەی بۆردومانکردنی ئەو بنکە ئەتۆمییەوە، کە گەورەترین بنکەی ئەتۆمییە لە ئەوروپا، ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا رایگەیاند: روسیا بەو کردەوانەی پەنا دەبانە بەر ترساندنی ئەتۆمی و وتیشی: حکومەتی مۆسکۆ دەیەوێت، کارەساتی چێرنۆبڵ دوبارە بکاتەوە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە