
پێنج کەس لە ئاوی دەریاچەی دوکان لە سنوری نێوان گوندی گردجان – قەرەنیاغا لە سنوری چوارقوڕنە خنکاون.
قوربانییەکان هەموویان ئەندامی یەک خێزانن، مەڕدارن و ساڵانە دەچنە سنوورەکە.
عەلی قادر، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی راپەڕین ڕایگەیاند پێنج ئەندامی یەک خێزان لە سنووری راپەڕین خنکاون کە سێ ژن و دوو پیاون.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی باسک نێت، هەوڵی ڕزگارکردنی منداڵێکیان داوە کە کەوتووەتە ناو ئاوەکەوە، بەڵام هەرپێنجیان خنکاون.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە