كوردستانهەواڵ

ئەندامێکی سەرکردایەتی بزووتنەوەی ئیسلامی بۆ سەرۆکی حکومەت باشترین بژاردە بۆتان دەست لەکار بکشێنەوە

ئەم قسەی سەرۆکی حکومەت
کەدەڵێت داهاتی پێویست بۆ دابەشکردنی مووچە لەبەر دەست نییە ئەو پەڕی شکستی حکومڕانییە لەکاتێکدا نەوت گەیشتە(118)دۆلار یان لەوەش سەیر تر دەڵێت داهاتی ناوخۆ ناگەڕێتەوە خەزێنەی حکومەت، باشە جەنابی سەرۆکی حکومەت پێمان ناڵێی بۆ کوێ دەڕوات؟

باشە پێمان ناڵێیت کێ لەم هەموو نەهامەتیەی کە دێتە سەر ئەم میللتە داماوە بەر پرسە؟

هەر بۆیە دەڵیم باشترین بژاردە لە بەردەستان بێت ئەوەیە
دەست لەکار بکێشنەوە.

لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەی ئەمڕۆ شپرزەییت پێوە دیاربوو لەوەی ناتوانن بەم دۆخە مووچە دابەش بکەن و پێش ناچێت حکومەتی عێراقی وازوو رەحمی بجولێ و ٢٠٠ ملیارەکە بنێرێت، کەواتە بەدیل چییە بۆ کێشەی مووچە؟

حەسەن کەرکوکی
ئەندامی سەرکردایەتی بزووتنەوەی ئیسلامی

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close