وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ی كرد و ڕایگه‌یاند ڕێكاره‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی به هاوكاری حكومه‌تی هه‌ریم بۆ ڕێگری كردن له بڵاو بوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه ئه‌نجامی باشیان هه‌بووه و ئاماژه‌ی به‌وه كرد دوخی قەزای ده‌ربه‌ندیخان له ژیر كۆنترڵدایە.
وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستانی عێراق ڕایگەیاندا چه‌ند حاڵه‌تێکی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا له هه‌ولێر تۆمار كراون.ر لای
د. سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی عێراق، هاوکاتی سەردانەکەی بۆ شاری هەڵەبجە،سه‌نته‌ری هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكردی له نه‌خوشخانه‌ی چاره‌سه‌ر كردنی بریندارانی چه‌كی كیمیاوی به‌سه‌ر كرده‌وه، و ڕایگەیاند “له ڕێگه‌ی ئه‌و ڕێكارانه‌ی گیراونەتە بەر، تۆمار كردنی حاڵه‌ته‌كانی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا به‌ره‌و كه‌م بوونه‌وه ده‌چن.
سه‌باره‌ت به ڕاگه‌یاندنی چه‌ند حاڵه‌تێكی نوێ له هه‌ولێر، وەزیری تەندروستی ڕایگه‌یاند سه‌رجه‌میان كه‌س و كاری ئه‌و توشبوانه‌ن كه ڕۆژی چوارشەممە پشتڕاستکرانەوە هەڵگری ڤایرۆسەکەن و پشکنینەکانیش به شێوه‌یی هه‌ڕه‌مه‌كی له هه‌موو ناوچه‌كان وه‌رده‌گرن و جیاوازی له نێوان پارێزگاكاندا ناكرێت.
وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێم ڕایشی گه‌یاند هه‌موو ئه‌و ئامێرانه‌ی كه به شێوه‌ی خێرا و له ماوه‌ی 24 كاتژمێر پشكنینیان پێ ده‌كرا بۆ دیاری كردنی حاڵه‌ته نێگه‌تیڤ و پۆزه‌تیڤه‌كان قه‌ده‌غه كراون و له ئێستادا جۆرێكی تایبه‌ت دابین كراوه له هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك، هەروەها بۆ هه‌ڵه‌بجه‌ش له به‌رنامه‌دایه دابنرێت.