جیهانڕاپۆرتعێراقهەواڵ

ئەمەریكا : داوای ڕادەستکردنی چەكی میلیشیاكانی عێراق کردووە

ئەمەریكا : داوای ڕادەستکردنی چەكی میلیشیاكانی عێراق کردووە

باسک نێت

پێگەی (العالم الجديد) عێراقی لە ڕاپۆتێكدا كە ئەمڕۆ 13ی7ی2025 بڵاوكراوەتەوە باس لەوە دەكات كە ستیڤ فەیگن هەڵسوڕێنەری كاروباری باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لەبەغدا، داوای ڕادەستکردنی چەكی میلیشیاكان كردووە و هۆشداری بە سودانی داوە”كە موجامەلەكردن لەوبارەیەوە كۆتایی هاتووە”

 

هەروەها ناوبراو بە ڕوونی بە سودانی ڕاگەیاندووە; ” یان تۆ ئەم پرسە چارەسەر دەكەیت یان ئێمە بە ڕێگای خۆمان چارەسەری دەكەین.”

 

هەڵسوڕێنەری كاروباری باڵیوزخانەی ئەمەریكا لە بەغدا، ئەمڕۆ چاوی بە محەممەد شیاع سودانی كەوتووە و هەڵوێستی سەرۆكایەتی ئەمەریكای لەبارەی چەكی میلیشیاكان ڕوونكردۆتەوە و نامەی كۆشكی سپی لەو بارەیەوە داوە بە سەرۆك وەزیرانی عێراق.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close