عێراقهەواڵ

بەهۆی ئەم کارەوە لەگەڵ مووچەخۆران کردویەتی ، تەیف سامی بانگهێشتی پەرلەمان دەكرێت

“بەهۆی راگرتنی سەرەموچەو بەرزەموچەوە تەیف سامی بانگهێشتی پەرلەمان دەكەین”
باسک نێت
محەمەد نوری ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق:

وەزارەتی دارایی فیدراڵ لە 9/1/2025دا بە نوسراوێكی فەرمی سەرەموچەو بەرزەموچەی فەرمانبەرانی دەوڵەتی راگرت؛ تا ئەوكاتەی خشتەكانی یاسای بودجە پەسەند دەكرێت، بەڵام دواكەوتنی پەسەندكردنی خشتەكان بووە هۆی دواكەوتن و راگرتنی كارپێكردنی ئەم نوسراوە.

وەزارەتی دارایی رێنمایی دەركردووە بۆ ئەژماركردنی سەرەموچەو بەرزەموچەی ئەو فەرمانبەرانەی دەوڵەت كە لە كۆمپانیا قازانجبەخشەكاندا كاردەكەن، لەبەر رۆشنایی ئەمەدا لیژنەی دارایی پەرلەمان رێوشوێنی گرتوەتەبەرو داوای رونكردنەوەی لە وەزارەت كردووە.

لیژنەی دارایی پەرلەمان كاردەكات بۆ ئەوەی تەیف سامی وەزیری دارایی بانگهێشت بكات و كۆبوونەوەیەكی هاوبەشی لەگەڵدا بكات بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی كردنەوەی سەرەموچەو بەرزەموچەو ئەژماركردنی بڕوانامەی فەرمانبەرانی دەوڵەت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close