كوردستانهەواڵ

لەسەر یاری کۆنکان لە هەولێر سێ کەس کوژران

لە شەقامی 30 مەتریی شاری هەولێر بەهۆی دروستبوونی دەمەقاڵێ لەسەر یاریی کۆنکان، سێ کەس کوژراون  و کەسێکیش برینداربوو.


رائید هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، شەوی رابردوو لە ماڵێکی شەقامی 30 مەتریی شاری هەولێر، شەڕ لەنێوان چەند کەسێک دروستبووە، بەوهۆیەوە سێ کەس کوژراون و کەسێکی دیکەش برینداربووە.


وتیشی، “تائێستا هۆکاری شەڕەکە روون نییە، بەڵام بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان  لەسەر یاری کۆنکان بووەتە دەمەقاڵێیان و لە ئەنجامدا تەقە کراوە و سێ هاوڵاتی کوژراون و یەکێکیش برینداربووە.


بەوتەی پۆلیسی هەولێر، دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close