
باسک نێت – هەولێر
ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند، دوو تۆمەتبار دەستگیرکران کە خۆیان بە پزیشکی ددان ناساندووە و بە شێوەی دلیڤەریش کاری جوانکاری و چاککردنی ددانیان بۆ چەند کەسێک کردووە.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند، دوو پزیشكی ساخته‌مان ده‌ستگیرکرد، نه بڕوانامه‌یان هه‌بووه نه مۆڵه‌ت كه‌چی سه‌نته‌رێكیان داناوه و كارى چاككردنه‌وه‌ى ده‌م و ددان و جوانكارى ژنانى كردووه.
جەختی لەوەشکردەوە، ئه‌م دوو به‌ناو پزیشكه بە رەگەز عەرەبن، و بەشێوەی گەیاندن و دلیڤه‌رى دەرمانیان بە هاوڵاتیان ساغكردووەتەوە و هه‌ر به‌و رێگایه‌ش چاره‌سه‌رى هه‌ندێك كه‌سیان كردووه.
ده‌شڵێت، ئەم دوو تۆمەتبارەسەنتەرێکیان بەبێ مۆڵەت داناوە و زۆربەی کات بەشێوەی (گەیاندن – دلیڤەری) کاری جوانکاری و چاککردنی ددانیان بۆ چەند کەسێک کردووە.
هاوکات، بەڕیوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر ڤیدیۆى كاتى ده‌ستگیركردنى دوو تۆمه‌تباره‌كه و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى سه‌نته‌ره‌كه‌یانى بڵاوكردووه‌تەوە و ده‌رده‌كه‌وێت زۆربه‌ى ئه‌و چاره‌سه‌رییانه‌ى له سه‌نته‌ره‌كه بوونه هه‌موویان ماوه‌به‌سه‌رچووبوون.




