جیهانهەواڵ

دانوستانەكانی دەوحە ئەمڕۆش بەردەوام دەبێت”بۆ گەیشتن بە ئاگربەست لە كەرتی غەززە

دانوستانەكانی دەوحە ئەمڕۆش بەردەوام دەبێت
“بۆ گەیشتن بە ئاگربەست لە كەرتی غەززە”
ژمارەی كوژراوانی غەززە (40) هەزار كەسی تێپەڕاند
باسک نێت
بڕیارە ئەمڕۆ هەینی, دانوستكاران كۆبونەوەیەكی تر لە دەوحەی پایتەختی قەتەر ئەنجامبدەن, لە هەوڵێكدا بۆ گەیشتن بە رێككەوتنی ئاگربەست لە غەززە, ئەوەش لەكاتێكدایە, سوپای ئیسرائیل بەردەوامە لە ئەنجامدانی هێرشەكانی بۆ سەر كەرتی غەززە.
بەگوێرەی تازەترین ئامار, كە بەرپرسانی كەرتی تەندروستی لە غەززە بڵاویانكردووەتەوە, ژمارەی شەهیدان كەرتی غەززە (40) هەزار كەسی تێپەڕاندووە, ئەوەش دوای زیاتر لە (10)مانگ لە بەردەوامی شەڕو هێرشەكانی سوپای ئیسرائیل.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز, لەزاری بەرپرسانی قەتەرو ئەمریكاوە بڵاویكردووەتەوە, دوێنێ‌ پێنج شەممە گەڕێكی دانوستان بەڕێوەچووەو, بڕیاردراوە ئەمڕۆش درێژە بە گفتوگۆكان بدرێت.
بەرپرسێكی ئەمریكی ئاگادار لە گفتوگۆكانی دۆحە ئاماژەی بەوەكردووە, گفتوگۆكانی رۆژی پێنج شەممە, بنیادنەرانە بووە, لایەنە نێوەندگیرەكان بەنیازن لەگەڵ تیمی دانوستكاری حەماس گفتوگۆبكەن, دوای كۆتایهاتنی كۆبونەوەكان.
وەفدەكەی ئیسرائیل هەریەك لە دیڤید بارنیە, سەرۆكی دەزگای هەواڵگری و رونین بار, سەرۆكی دەزگگای ئاسایشی گشتی(شاباك) و نیتسان ئالۆن, رێكخەری دۆسیەی بارمەتەكان لە سوپا, لە خۆدەگرێت.
لەلایەنی ئەمریكیش, ولیام بێرنز, بەڕێوەبەری ئاژانسی هەواڵگری ناوەندیی ئەمریكاو برێت مەكگۆرك, نێردەی ولایەتە یەكگرتووەكان بۆ خۆرهەڵاتی ناوەڕاست, هاوكات عەباس كامل, سەرۆكی دەزگای هەواڵگری میسریش لە گۆفتوگۆكاندا بەشدارە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close