كه‌مێك پێش ئێسته چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له كیێڤ ڕوویان دا، له ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه لێ ده‌درێت، شاره‌وانیی شارەکە داوا له خه‌ڵكی ده‌كات به‌په‌له بچنه ناو شێڵته‌ره‌كان.
ئه‌مڕۆ 25ی ئادار پێگه‌ی ”سكای نیوز” ڕای گه‌یاند، ده‌نگی چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌كی یه‌ك له دوای یه‌ك له كیێڤ بیستراوه، ئه‌مه‌یش بووه‌ته هۆی په‌نابردنی خه‌ڵكی كیێڤ بۆ پاناگەکان، گومانه‌كان بۆ ئه‌وه ده‌چن ڕووسیا ده‌ستی هه‌بێت له زنجیره ته‌قینه‌وه‌كه، به‌ڵام هێشتا هیچ زانیارییه‌ك له‌وباره‌یه‌وه پشتڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه.
دوێنێ ڤلادیمێر پوتین ئاشكرای كرد، ئۆكراینا ده‌ستی هه‌یه له هێرشه تیرۆریستییه‌كه‌ی سه‌ر مۆسكۆ، تیرۆرستان له‌لایه‌ن ئۆكرایناوه هان دراون بۆ ئه‌وه‌ی ئارامی ڕووسیا بشێوێنن.
ئێسته باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له كیێڤ بڵاوی كرده‌وه، ڕووسیا له ڕێی مووشه‌كی بالیستییه‌وه، شارەکەی كردووه‌ته ئامانج و ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌كان مووشه‌كه‌كانی ڕووسیا بوون. بریجیت برینك باڵوێزی ئه‌مه‌ریكا له پێگه‌ی X ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه، له ماوه‌ی پێنج ڕۆژی ڕابردوودا ڕووسیا چه‌ندان جار له ڕێی مووشه‌كی بالیستییه‌وه ئۆكراینای كردووه‌ته ئامانج.
ڤیتالی كلیچكۆ سه‌رۆكی شاره‌وانیی كیێڤ ڕای گه‌یاند، به‌هۆی مووشه‌كه بالیستییه‌كانی ڕووسیاوه كه‌سێك بریندار بووه، کە له ناوه‌ندی كیێڤ كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه و هه‌ندێكیان به‌ر یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون كه‌وتوون.
ماوه‌ی دوو ساڵ زیاتره شه‌ڕی ئۆكراینا به‌رده‌وامه، ئه‌مه‌یش له دوای له‌شكركێشی ڕووسیا بۆ سه‌ر ئه‌و وڵاته، ئێسته شه‌ڕه‌كه گه‌یشتووه‌ته ناوماڵی ڕووسیا و له ماوه‌ی ڕابردوو ئۆكراینا له ڕێی درۆنه‌وه بنكه‌كانی ده‌نگدانی ڕووسیای كرده ئامانج و ئێسته‌ش داعش مۆسكۆی شڵه‌ژاندووه، به‌م هۆكارانه‌ش تا دێت تێوه‌گلانی ته‌واوی ڕۆژئاوا له شه‌ڕه‌كه به‌ره‌وه هه‌ڵكشان ده‌چێت.