كوردستانهەواڵ

شێوازی پێدانی زەوی بە فەرمانبەران و مامۆستایان چۆنە

سەرۆكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان رایدەگەیەنێت، پێدانی زەوی بە فەرمانبەران و مامۆستایان لە رێگای پڕكردنەوەی فۆڕمەوە دەبێت كە لەسەر چەند بنەمایەك زەوی بە فەرمانبەران و مامۆستایان دەدرێت.

عەبدولواحید محەمەد سەرۆكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان رایگەیاند، پێدانی زەوی بە فەرمانبەران و مامۆستایان بەپێی میكانیزمێك دەبێت كە ریزبەندی دەكرێت و رەچاوی ساڵانی خزمەت و خێزان و منداڵ دەكرێت، دەبێت پێشتر لە وەرگرتنی زەوی سوودمەندنەبووبێت، جگەلەوەش لە دوای ساڵی 2005ەوە زەوی دابەشنەكراوە و بەشێك لە مووچەخۆرانیش خانەنشینبوون و لە وەرگرتنی زەوی سوودمەندنەبوون.

سەرۆكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایان ئاشكرایكرد و وتیشی، “پێدانی زەوی بە فەرمانبەران و مامۆستایان لە رێگای پڕكردنەوەی فۆڕمەوە دەبێت كە لەلایەن وەزارەتی شارەوانییەوە فۆڕمەکە گەڵاڵەدەكرێت و دواتر گشتاندنی بۆ سەرجەم وەزارەتەكانی دیكە بۆ دەكرێت و رەچاوی سیستمی خاڵبەندی دەكرێت و لە هەمانكاتدا رەزامەندیی فەرمانگە پەیوەندییەكانی بۆ وەردەگیرێت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close