
شاندێكی هونەری حکومەتی هەرێمی کوردستان كه ئەندامانی پێكهاتوون له وهزارهتی دارایی و ئابووری، وهزارهتی سامانه سروشتییهكان لهگهڵ دیوانی چاودێریی دارایی ههرێم گەیشتنە بەغدا.
ئەمڕۆ یەک شەممە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە،بە مەبەستی دروستکردنی تیمی هاوبەش، بۆ یەکخستنی ڕێکارە دارایی و ژمێریارییەکان لە نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی ناوهندی عێراق، شاندێکی هاوبەشی بەڕێوبەرایەتی ژمێرکاری لە وەزارەتی دارایی و ئابوری و وەزارەتی سامانە سروشتیەکان و دیوانی چاودێری دارایی هەرێمی کوردستان گەیشتنە بەغدا.
شاندە هونەریەکەی هەرێمی کوردستان، بڕیارە ماوەی چەند ڕۆژێک لە شاری بەغدا بمێننەوە، بۆ بەشداری لە چەندین خولی هاوبەش، لەگەڵ تیمە هاوبەشەکانی وەزارەتی دارایی عێراق و دیوانی چاودێری دارایی عێراق.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە