بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دهۆک ڕایگەیاند، ڕۆژی 20ـی ئەم مانگە، کامێراکانی خاڵ بۆ خاڵ لەسەر ڕێگەی شێخان – رۆڤیا دەکەونە کار.
ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دهۆک لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە ڕۆژی 20ـی ئەم مانگە کە دەکاتە سێشەممەی هەفتەی داهاتوو، کامێراکانی خاڵ بۆ خاڵ لەسەر ڕێگەی شێخان – رۆڤیا دەکەونەکار.
ئاماژەی بەوەش کرد، خێرایی دەستنیشانکراو لەسەر ڕێگەی شێخان – رۆڤیا بۆ ئۆتۆمبێلی تایبەت 100 کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا و ئۆتۆمبێلی بارهەڵگریش 80 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە