
باسک نێت
راوێژكارى ئابوورى سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، نرخى 100 دۆلار له بازاڕه‌كانى ئاڵوگۆڕى دراودا ده‌بێته 132 هه‌زار دینار، ده‌شڵێت: “خواست له‌سه‌ر دۆلار له‌ڕێگه‌ى ده‌روازه فهرمیهكانى به‌ده‌ستهێنانى دراو بۆ 85٪ به‌رزبووه‌ته‌وه”.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 26ى حوزه‌یران، مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح، راوێژكارى دارایی محه‌مه‌د شیاع سودانى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق رایگه‌یاند، “به‌هۆى ئه‌و رێكاره داراییانه‌ى كه بانكى ناوه‌ندى عێراق گرتونیه‌تیه‌به‌ر نرخى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار به‌رده‌وامه له دابه‌زین و له چه‌ند رۆژى داهاتوودا نرخى 100 دۆلار ده‌بێته 123 هه‌زار دینار كه نرخى فه‌رمیه”.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




