عێراقهەواڵ

لە دوو ڕووداوی تەقینەوەدا: نۆ کەس بوونە قوربانیی

باسک نێت

سەرچاوەیەک لە پۆلیسی دیالە ڕایگەیاند، دوو تەقینەوە بە هێزەکانی حەشدی عەشایەری و سوپای عێراق لە باشووری خۆرئاوای پارێزگای دیالە، لە گوندی سلام داود لە شارەدێی خان بەنی سەعد تەقینەوە. چەکدارێکی حەشد کوژرا و چواری تریش بریندار بوون.
وتیشی، “دوای ئەوەی بۆمبی یەکەم بەئۆتۆمبیلێکی حەشدی عەشایەری عێراقدا دەتەقێتەوە و چوار چەکدار بریندار دەبێت و چەکدارێك دەکوژرێت. دواتر هێزێکی سوپای عێراقی و حەشد بۆ پاڵپشتیی ئەو ئۆتۆمبێلە دەچن کە بۆمبەکەی پێدا تەقیوەتەوە، بۆمبێکی دیکە بەو هێزەشدا دەتەقێتەوە و بە هۆیەوە چوار سەر بازی سوپای عیراق بریندار دەبن”.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close