جیهانهەواڵ

ژنە پێشکەشکارێکی کەناڵی 12 ی ئیسرائیل لەکارەکەی دوورخرایەوە

بەهۆی ئەوەی کە باسی ڕووخساری یەکێک لە دیلە ئازادکراوە ئیسرائیلییەکانی کردبوو، ژنە پێشکەشکارێکی کەناڵی 12 ی ئیسرائیل لەکارەکەی دوورخرایەوە.

باسک نێت

لاما تاتور، خانمە ئەکتەرو پێشکەشکاری کەناڵی 12ی ئیسرائیل کە تەمەنی 48 ساڵە، بەهۆی پۆستێکی لە هەژماری ئینستاگرامی خۆی لە کارەکەی دوورخرایەوە.

لەپاش ئازادکردنی کچە زیندانییەکی ئیسرائیلی لای حە.م. ا. س، کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لەلایەن ئیسرائیلەوە لە کەمپی ” نوسەیرات” لەکەرتی غە.ز.زە، ئازاد کرا، لاما تاتور، لە ئینیستگرامی خۆیەوە، وێنەی ” نوح ئارگامانی” لەپاش ئازادکردنی بڵاوکردووتەوەو پرسیاری لەسەر ڕووخساری جوان و نینۆکەکانی کچە دیلەکەی لای حە.م.ا.س کردووەو نوسیوویەتی:” ئایا ئەمە شێوەی ژنێکی ڕفێنراوە کە پێست و چاوەکانی لەمن پاکترن و هەروەها قژو نینۆکەکنیشی”.

هاوکات لاما تاتور، لەو نووسینەیدا لە ئینیستاگرام، ئاماژەی بەوە داوە کە منداڵان و ژنان و خەڵکی بێتاوان لە غە.ز.زە و گیریان خواردووەو دەبێت بمرن، هاوکات باسیلە کومەڵکوژیێەکەی کۆمڵگەی نوسەیرات کردووە کە تێیدا زیاتر لە ۲۰۰ فەلەستینی کوژران و ٤۰۰ کەسیش برینداربوون.

ڵەپاش بڵاوبوونەوەی نووسینەکەی، کەناڵی 12ی ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە ئێمە بە توندی سەرکۆنەی وتەکانی پێشکەشکارو هونەرمەند لاما تاتور دەکەن و دواتریش لەکارەکەی دووریان خستەوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close