![](https://www.basknet.net/wp-content/uploads/2023/12/inbound3656730683856386192-780x405.jpg)
وتەبێژی ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی
بەلەمێک کە زیاتر لە 200 کۆچبەری تێدابو لە کەناراوەکانی یەمەن ژێرئاو كهوت، نزیکەی 50 کەس گیانیان لەدەستدا و 140 کەسی دیکەش تا ئێستا بێسەروشوێنن.
باسک نێت
ڕوداوێکی دڵتەزێن لە کەناراوەکانی یەمەن رویدا، بەلەمێک کە 260 کۆچبەری هەڵگرتبو ژێرئاو كهوت، نزیکەی 50 کۆچبەر گیانیان لەدەستدا، 150 كهس ونبون و 71 كهسیش ڕزگاركراون، کە ڕێکخراوەکە هاوکاری دەستبەجێ پێشکەش بە ڕزگاربوان دەکات.
لە بڵاوکراوەکەدا باس له ڕەگەزنامەی ئەو کۆچبەرانە نەکراوە و وردەکاریی دیکەی نەخستوەتەڕو.
دوای ئهو پهیامه، ڕێکخراوی کۆچ ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە، کە ژمارەی کوژراوان گەیشتوەتە 49 کەس و 140 کەسیش بێسەروشوێنن.
ئەو ڕوداوە دوایین ڕوداوە لە زنجیرەیەک ڕوداوی کوشندە لە کەناراوەکانی یەمەن کە بە “ڕێگای کۆچی ڕۆژهەڵات” ناسراوە، ساڵانە دەیان هەزار کۆچبەری ئەفریقی گەشتێکی مەترسیدار بەسەر دەریای سور و یەمەندا ئەنجام دەدەن بۆ ئەوەی بگەنە سعودیە، خۆیان لە ململانێکان یان کارەساتی سروشتی ڕزگار دهكهن، یان بەدوای دەرفەتی ئابوری باشتردا دەگەڕێن.