كوردستانهەواڵ

پارێزگاری سلێمانی بڕیاری هاتوچۆی تاك و جوتی ئۆتۆمبێلەكانی هەڵوەشاندەوە

سەرۆكی ژووری ئۆپراسیۆنەكانی پارێزگای سلێمانی بە گشتاندنێك بڕیاری هاتوچۆكردنی ئۆتۆمبێلی بە شێوەی هاتوچۆ هەڵوەشاندەوە و چیتر كار بەو بڕیارەی پێشتری خۆی ناكات و لە داهاتوودا كار بە سیستمی تاك و جوتی ئۆتۆمبێل دەكات. 

 بەگوێرەی نوسراوێكی هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی و سەرۆكی ژووری ئۆپراسیۆنەكانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربونەوەی كۆرۆنا بڕیاریدا هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری قەدەغەكردنی هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی تایبەت لە سنوری قەزای مەڵبەندی سلێمانیدا پەیوەست بە دیاریكردنی ژمارەی تاك و جووت بۆ هاتوچۆی ڕۆژانەی ئۆتۆمبێلەكان. 

لە نوسراوەكەدا كە پارێزگاری سلێمانی گشتاندنی بۆ كردووە ئاماژەی بەوە كردووە، لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەكانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا دوای هەڵسەنگاندنی مەیدانیی بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی، بڕیاریداوە بە هەڵوەشاندەوەی هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی تایبەت لە سنوری قەزای مەڵبەندی سلێمانیدا پەیوەست بە دیاریكردنی ژمارەی تاك و جووت بۆ هاتوچۆی ڕۆژانەی ئۆتۆمبێلەكان لە ڕۆژی (27 /4/ 2020)ەوە، تا كاتێكی تر. 

هەڤاڵ ئەبوبەكر ئەوەشی رونكردووەتەوە بڕیارەكەیان بەهۆی ئەوەی هێڵەكانی گواستنەوەی گشتی وەك پێویست نەكەوتوونەتەوە كارو ئۆتۆمبێلی تاكسیش لەسەر بنەمای فەرمانی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بە سیستمی تاك و جووت كاردەكەن، هاوڵاتیان بۆ هاتوچۆ پشت بە خۆیان دەبەستن. 

ئەو راشیگەیاندووە “ئەم بڕیارە لە زەمینەیەكی گونجاو و لەبارتردا بەمەبەستی كەمكردنەوەی قەرەباڵغی سەرشەقامەكان و كەمكردنەوەی ڕووداوی هاتوچۆ و ڕاگرتنی ژینگەی پارێزگاكەمان، جێبەجێ دەكرێت”.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close