كوردستانهەواڵ

کارمەندان و پزیشکانى نەخۆشخانەى گشتى پێنجوێن مانگرتنیان لە کارکردن راگەیاند

بەهۆى دواکەوتنى موچەکانیانەوە ئەمڕۆ ژمارەیەک لە کارمەند و پزیشکانى نەخۆشخانەى گشتى پێنجوێن مانگرتنیان لە کارکردن راگەیاند.

خالید عەبدوڵڵا بەڕێوەبەرى تەندروستى پێنجوێن راگەیاند، ئەمڕۆ وەک نەخۆشخانەى گشتى پێنجوێن کارمەندانى سەرجەم بنکە تەندروستیەکانى سەر بە نەخۆشخانەکە بایکۆت و مانگرتنمان لە کارکردن لە سەرجەم بەشەکانى نەخۆشخانە راگەیاندووە جگە لە بەشى فریاکەوتن نەبێت.

 وتیشى: دابیننەکردنى موچە بۆ ماوەى 50 رۆژ بارگرانى زۆرى لەسەر کارمەندان دروستکردووە بە شێوەیەک کارمەندمان هەیە، کرێى گەڕنەوەیان بۆ سلێمانى و شارەزور و هەڵەبجە پێنەبووە و بژیوى ژیانیان زۆر قورسەبووە، داواکارین حکومەت بە بڵاوکراوەیەکیش بێت وەڵامى کارمەندانى تەندروستى بداتەوە، هۆکارى پێنەدانى موچەکانمان چییە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close