تەندروستیكوردستانهەواڵ

تەندروستی هەڵەبجە: سەرجەم توشبوانی کۆرۆنا لە پارێزگاکە چاکبونەتەوە

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە رایگەیاند، دوایین توشبوی کۆرۆنا لە پارێزگاکە ڤایرۆسەکەی پەڕاندوە و گەڕێندراوەتەوە ماڵەوە و بەوەی سەرجەم توشبوانی ڤایرۆسەکە چاکبونەتەوە کە ژمارەیان 22 کەس بوە.

ئازا مستەفا، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە ئەمڕۆ لە میانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەمڕۆ دوایین توشبوی کۆرۆنا لە پارێزگاکە ڤایرۆسەکەی پەڕاندوە و گەڕێندراوەتەوە ماڵەوە و بەوەی سەرجەم توشبوانی ڤایرۆسەکە چاکبونەتەوە کە ژمارەیان 22 کەس بوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، دوێنێ شەو سێ پشکنین بۆ نەخۆشەکە ئەنجامدراو ئەمڕۆ ئەنجامی پشکنیینەکان دەرچون کە دەرکەوتوە چاکبوەتەوە و ڤایرۆسەکەی پەڕاندوە.

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە باسی لەوەشکرد، تێپەڕاندنی کۆرۆنا بەقۆناغێکی نوێ لە هەڵەبجە دەستپێدەکات، ئەویش بە پابەندبونە بە خۆپارێزی، هەمو بینای تەندروستیان بە ماسکێک داپۆشیوە، چونکە تەنها چەکی دەستمان خۆپارێزییە و ئەو قۆناغە لە هەرێمی کوردستان بەهێز بو.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close