میدیای فەرمی حکومەتی سووریا بڵاویکردەوە، بەهۆی هێرشی فڕۆکەکانی ئیسرائیل بۆ دیمەشقی پایتەخت، دوو کەس کوژراون و حەوتی دیکەش برینداربوون.
سەرچاوەکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە، ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە و برینداربوون، سەربازی سوپای سووریان.
ئاماژەی بەوەشکردووە، فڕۆکەکانی ئیسرائیل چەند پێگەیەکی سەربازییان کردووەتەوە ئامانج و هێزی بەرگری ئاسمانی سووریاش، چەند مووشەکێکی پووچەڵکردووەتەوە.
لە لایەکی دیکەوە، روانگەی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشکرایکردووە، سێ سەرباز لە هێرشەکان گیانیان لەدەستداوە کە خەڵکی سووریا نین و بیانین.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئامانجی هێرشەکان، بنکەکانی حزبوڵڵا و هاوپەیمانی چەکدارانی سووریا لە باشووری رۆژئاوای دیمەشق بووە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە