سه‌رۆكایه‌تی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له نووسراوێكی ره‌سمیدا، كه ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی كاره‌بای كردووه، به رێژه‌ی %15 له قه‌رزی كاره‌بای هاوبه‌شانی كاره‌با تا 1/11/2020 خۆشبووه.
نووسراوه ره‌سمییه‌كه وه‌ڵامی نووسراوێكی وه‌زاره‌تی كاره‌بایه و تێیدا هاتووه: “دوابه‌دوای بڕیاری ئه‌م سه‌رۆكایه‌تییه، ژماره (51) له 5/5/2020، ره‌زامه‌ندی درا له‌سه‌ر درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی لێخۆشبوو‌ن له قه‌رزی كاره‌با به بڕی (%15) له هاوبه‌شانی كاره‌با، تاكو رێكه‌وتی (1/11/2020) بۆ ئاگاداری و كاری پێویست.
نووسراوه ره‌سمییه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی دیوان، واژووی ئومێد سه‌باح، سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی به‌سه‌ره‌وه‌یه و ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (31/8/2020) به ژماره (4816) ده‌رچووه.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە