
مقاوەمەی ئیسلامی عێراق :بۆ دووەمین جار هێرشمان کردە سەر پێگەیەکی گرنگی ئیسرائیل
مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق:
باسک نێت
“لە بەردەوامیی رێچکەی بەرگری دژی داگیرکار و سەرخستنی خەڵکەکەمان لە فەلەستین و غە*ز*زە، وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ ئەو کۆمەڵکوژییەی قەوارەی داگیرکار بەرامبەر خەڵکی مەدەنی لە منداڵ و ژن و بەتەمەن دەیکات، موجاهیدەکانی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق، ئەمڕۆ بۆ دووەمین جار هێرشمان کردە سەر پێگەیەکی گرنگی ئیسرائیل لە جۆلانی داگیرکراو.”
“هێرشە بەردەوامەکانمان بۆ سەر پێگەکانی دووژمن زیاتر دەکەین.”
ئیسرائیل تاوەکو ئێستا راینەگەیاندووە وەڵامی بۆ ئەو هێرشە چی دەبێت، ئەگەرچی پێشتر بە بۆردوومانکردن وەڵامی هێرشی هاوشێوەی حووسییەکانی یەمەن و گرووپە چەکدارەکانی لە سووریا داوەتەوە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە