
جارێکی تر حزبوڵای عێراقی داوای
دەركردنی سوپای ئەمریكا لە عێراق دەکات
باسک نێت
میلیشیای كە تائیبی حزبوڵای عێراق دەڵێت: رێککەوتنی نێوان مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق و سەرۆک وەزیران سەبارەت بە کشانەوەی دوژمنانی ئەمریکا لە عێراق تەنیا دوو مانگی ماوە، تا ئێستاش هەستمان بە هیچ گۆڕانکارییەک لە پێگەی ئەو هێزە داگیرکەرانە نەکردووە.
ئەبو عەلی عەسكەری، وتەبێژی میلیشیای كە تائیبی حزبوڵا، لە راگەیەندراوێكدا ئاماژە بەوەكات: دەبێت سودانی پابەند بێت بەوەی لەسەری رێککەوتین، سەرەتا دەركردنیان لە ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان و فڕۆکەخانە و عەین ئەسەدو، رێگەگرتن لە فڕینی فڕۆکەکانیان بە هەموو جۆرەکانیانەوە لە ئاسمانی عێراق.
دەشڵێت: دەرفەتی پێویستمان بە زیادەوە پێبەخشیوە، دەبێت پابەند بێت پێیەوە، ئەگەرنا بۆچونێکی ترمان دەبێت.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




