
یەك شەممە ترەمپ دێتە ئیسرائیل و دووشەممە دیلەكان ئاڵوگۆڕ دەكرێن
باسک نێت
نەخشەی جێبەجێکردنی قۆناغی یەكەمی رێککەوتنی ئاگربەست لەنێوان ئیسرائیل و حەماس لە غەززە.
پێنجشەممە
راگەیاندنی فەرمی رێککەوتنەکە.
پەسەندکردنی لەلایەن حکومەتی ئیسرائیلەوە کاتژمێر 4ی پاشنیوەڕۆ.
بڵاوکردنەوەی لیستی زیندانیان و نەخشەی کشانەوە بۆ قۆناغی یەکەم.
هەینی
كردنەوەی دەرگای تانە لێدانی رووكەش لە دادگای ئیسرائیل.
کشانەوەی مەیدانی سوپای ئیسرائیل لە ئێوارەی پێنجشەممەوە بەپێی نەخشەکە دەست پێدەکات.
شەممە
بەردەوامی کشانەوە لە ناوچەكانی دانیشتوان.
هێزە فەلەستینیەكان دەست دەکەن بە ئامادەکردنی ئەو دیلانەی لە ژیاندا ماون و رادەستکردنی تەرمی ئەو سەربازانەی شیاوی رادەستکردنن.
یەکشەممە
ترەمپ دەگاتە ناوچەکە بۆ چاودێریکردنی جێبەجێکردن و راگەیاندنی ئاگربەست لە غەززە.
دووشەممە
جێبەجێکردنی فەرمی پرۆسەی ئاڵوگۆڕکردنی دیلەكان بە سەرپەرشتی (میسر، قەتەر، ئەمریکا، و تورکیا).
ئیسرائیل دیلەکانی فەلەستینی ئازاد دەکات و تەرمی دەیان چەکداریان کە ئەندامانی دەستەبژێری مقاوەمەی تێدایە رادەست دەکرێنەوە.
کردنەوەی تەواوی دەروازەکان، لەگەڵ چوونە ژوورەوەی 400 بارهەڵگری هاوکاری ڕۆژانە، زیاد دەکرێت بۆ 600 یان زیاتر لە رۆژانی دواتر.
دەستبەجێ دەستپێکردنی دانوستانەکان لەسەر قۆناغی دووەمی رێککەوتنەکە، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر تەواوکردنی کشانەوەکە و دڵنیابون لە وەستانی هەمیشەیی شەڕ.



