جیهانهەواڵ

مەرجەکانی حەماس بۆ ئاگربەست لەگەڵ ئیسرائیل ئاشکرا کران

مەرجەکانی حەماس بۆ ئاگربەست لەگەڵ ئیسرائیل ئاشکرا کران

باسک نێت

بزووتنەوەی حە*ماس رایگەیاند، بزووتنەوەکەمان پێشنیازی ئاگربەستی 60 ڕۆژەی داوەتە نیوەندگیرەکان،

دوو لە سەرچاوەکانی ئاگربەستی نێوان فەڵەستین و ئیسرائیل رایانگەیاندبوو گۆڕانکارییان لە پێشنیازەکان کردووە و داوای گررەنتی ئاگربەستی هەمیشەییان لەگەڵ ئیسرائیل کردووە، هەر ئەو پێشنیازەش نێردراوە بۆ لایەنی ئیسرائیلی.

سەرچاوەکان ڕایانگەیاندووە، پێشنیازەکەی حە*ماس پەیوەستە بە ڕێگەدان بۆ هاتنە ناوەوەی یارمەتی مرۆیی بۆ کەرتی غە*ززە، لەگەڵ کشانەوەی هێزەکانی ئیسرائیل و وەستانی شەڕ بە یەکجاری، بەرپرسێکی فەڵەستینیش ئاشکرای دەکات، ئەم پێشنیازەی حە*ماس تیشکی خستووەتە سەر ئەوەی، هێزەکانی ئیسرائیل لە ناوچەکانی دانیشتووان نشین و ڕێگەی سەڵاحەددین لەنێوان باکوور و باشووری کەرتی غەززە، بکشێنەوە، لەگەڵ کشانەوەی بە دووری 800 مەتر لە تەواوی ناوچەکانی سنوور لە باکووری کەرتی غە*ززە.

هاوکات حە*ماس داوای ئازادکردنی ئەو دیلانەی لە ئیسرائیل کردووە کە بڕیاری بەندکردنی هەمیشەییان بۆ دەرکراوە، لە بەرانبەر ئازادکردنی هەر بارمتەیەک.

سەرچاوەیەکی نزیک لە دانووستانەکان ئاشکرای کردووە، ئاگربەستی غ*ەززە نزیک بووەتەوە و لە کاتەکانی کۆتاییدایە بۆ جێبەجێکردن، بە ئەگەری زانی ڕاژانی داهاتوو ڕێککەوتن بکرێت، دەڵێت: حە*ماس ڕەزامەندی نیشانداوە لەسەر ئەو پێشنیازە لەلایەن ئیسرائیلەوە بۆی نێردراوە.

سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن، نێردەی ئەمەریکا ستیڤ ویتکۆڤ، بە سەردانێک دەگاتە ناوچەکە، بۆ ئەوەی شایدەحاڵی ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و حە*ماس بێت، لەگەڵ ئەو میکانیزمانە جێبەجێ دەکرێن، هاوکات ئەو یارمەتییە مرۆییانەی دەگاتە کەرتی غەززە.

 

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close