دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق، دوێنێ دووشەممە گەشتە ئاسمانییەکانی لەگەڵ تورکیا ڕاگرت تا سەرەتای مانگی تشرینی یەکەمی داهاتوو.
لە بەیاننامەیەکدا دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق بڵاویکردەوە، ئاگاداری هەموو کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی و گەشتیارانیش دەکات، دەسەڵاتدارانی فڕۆکەوانی تورکیا ماوەی ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی لە تورکیاوە بۆ عێراق درێژ کردەوە تا 1/10/2020 .
لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، سەبارەت بە ڕێوشوێنەکانی گەشتی ئەو هاوڵاتییە عێراقییانەی کە لە تورکیان، بەم نزیکانە لەڕێگەی کەناڵە دیپلۆماسییەکانی نێوان هەردوو وڵاتەوە ئەو بابەتە چارەسەر دەکرێت.
پێشتریش دەسەڵاتدارانی فڕۆکەوانی مەدەنی تورکیا لە ٢ی ئەم مانگەشدا بڕیاریدا بە ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان لەنێوان وڵاتەکەی و عێراق.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە