كوردستانهەواڵ

کۆمسیۆن فۆڕمی دامەزراندن کارا دەکات

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق فۆڕمی ئەلیكترۆنی دامەزراندن بۆ سەر سندووقی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بۆ فەرمانبەران و دەرچووانی زانكۆ بەكارایی دەهێڵێتەوە و ڕایدەگەیەنێت، دوا وادە 23ی ئەم مانگەیە.

باسک نێت

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان كردنەوەی دەرگای پێشكەشكردنی داواکاری بۆ کارکردن وەک ستافی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بۆ ئەو کەسانە دەكاتەوە، كە پێشتر دەرفەتی پێشكەشكردنی داواکارییان نەبووە.

ڕاشیگەیاندووە، ماوەی پێشكەشكردن لە 4/7/2024 دەستپێدەکات و تاكو 23/7/2024 بەردەوامدەبێت و داواكارییەكان لە ڕێگەی ئەم لینکەوە پێشکەش دەکرێت
https://pcemp.ihec.iq .

باسی لەوەش کردووە، پڕكردنەوەی فۆڕمەكە پارێزگاكانی سلێمانی و هەولێر و دهۆك دەگرێتەوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close