
بەردانەوەی هاوكارییەكان مرۆییەكان بۆ غەززە دەستیپێكردووە
باسک نێت
وتەبێژی سوپای ئیسرائیل جەختیکردەوە، شەوی رابردوو جارێکی دیکە بەردانەوەی هاوكارییە مرۆییەكان لە ئاسمانەوە بۆ غەززە دەستیپێکردەوە، هاوكات وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل رایگەیاند: بڕیارە لە بەیانی ئەمڕۆوە “ئاگربەستی مرۆیی” لە چەند ناوچەیەكی کەرتی غەززە جێبەجێ بکرێت.
سوپای ئیسرائیل لەبارەی راگرتنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ئەمڕۆ لە غەززە، رونیکردەوە: لە ناوچەكانی دێر ئەلبەلەح و ئەلمەواسی دەبێت لە کاتژمێر 10:00ی بەیانی تا 8:00ی ئێوارە، لەگەڵ بەردەوامبوونی شەڕ لە دەرەوەی ناوچە مرۆییە دیاریکراوەکان.
هاوكات سەرچاوە فەلەستینییەکان جەختیانكردەوە دابەزینی هاوکارییەکان لە باکوری کەرتی غەززە دەستیپێکردووە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




