كەش و هەوا
ئەمڕۆ پلەی گەرمی لە هەندێک ناوچەدا دەگاتە 52 پلەی سیلیزی

ئەمڕۆ پلەی گەرمی لە هەندێک ناوچەدا دەگاتە 52 پلەی سیلیزی
باسک نێت
ئەو شەپۆلی گەرمایەی عێراقی گرتووەتەوە، تا رۆژی سێشەممە بەردەوام دەبێت و پلەکانی گەرماش زیاتر بەرز دەبنەوە.
عامر جابری، وتەبێژی دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی عێراق رایگەیاندووە، بەهۆی ئەو شەپۆلی گەرمایەی عێراقی گرتووەتەوە، پێشبینی دەکرێت ئەمڕۆ پلەی گەرمی لە هەندێک ناوچەدا بگاتە 52 پلەی سیلیزی.
عامری روونیکردۆتەوە، ئەم شەپۆلە تا رۆژی سێشەممە بەردەوام دەبێت و دواتر پلەی گەرمی روو لە نزمبوونەوە دەکات.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




