كەش و هەوا
بارانبارین لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە

بارانبارین لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە
باسک نێت
ئاراس جەبار، شارەزایی کەشناسی:
لەئەنجامی دەستپێكردنی كاریگەری نزمەپاڵەپەستۆی دەریای ناوەراست لە كاتەكانی دوای نیوەرۆی ئەمڕۆ هەیینی 15ی ئایاری 2026 ئاسمانی هەرێم بەزۆری دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور و كەشی ناوچەكانمان ناجێگیریەك بەخۆیەوە دەبینێت، دروستبوونی هەورە بروسكە و تاوە باران لەشوێن و ناوچەی جیاجیادا و بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ.
سبەینێ شەممە 16ی ئایاری 2026 كاریگەری ئەو بارستە هەوا فێنكە زیاتر دەبێت و پلەكانی گەرما 5 تا 6 پلە بەراورد بە ئەمڕۆ نزمدەبنەوە و ئاسمانی ناوچەكە بە زۆری نیمچە هەور دەبێت و هەندێك كات دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو و لەكاتەكانی نێوان نیوەرۆ بۆ ئێوارە لەناوچەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و هەولێر و دهۆك و ئیدارەی سۆران و راپەرین ئەگەری چالاكبوونەوەی هەورە بروسكە و تاوە بارانی مامناوەند بۆ بەخوڕ دەبێت.
بەرزترین پلەی گەرمی پێشبینیكراو بۆ سبەی شەمە 16/5/2026
سلێمانی 22 پلە
هەولێر 23 پلە
دهۆك 23 پلە
هەڵەبجە 22 پلە
كەركوك 26 پلە
ئیدارەی گەرمیان 28 پلە
ئیدارەی راپەرین 22 پلە
ئیدارەی سۆران 21 پلە




