كەش و هەوا

لە هەرێمی کوردستان پلەکانی گەرما لە نیوە کوڵان نزیک دەبنەوە

لە هەرێمی کوردستان پلەکانی گەرما لە نیوە کوڵان نزیک دەبنەوە

باسک نێت

محەمەد کەمال، شارەزای کەشناسی

بەهۆی کاریگەری بارستە هەوایەکی گەرم و شێداری زەریایی هندی پێشبینی دەکەم سبەی هەینی، بە چەند قۆناغێک پلەکانی گەرما بەرز بێتەوە و سەرەتای هەفتەی داهاتووش گەرمترین کاتەکانی ڕۆژ بێت، بە جۆرێک لە گەرمیان پێشبینی دەکرێت پلەی گەرما 49 بۆ 50 پلە سلیزی بەرز بێتەوە، ئەمەش دووەمین شەپۆلی گەرمی چالاکە لەماوەی دەستپێکی وەرزی هاوین بگاتە ناوچەکانمان.

ئەم هەوا گەرمە شێدارە بۆماوەی هەفتەیەک یان زیاتر لەسەر ناوچەکانمان دەمێنێتەوە و دوای کۆتایی هاتنی، پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بەرێژەیەکی کەم، بەڵام دووبارە لەنێوان 21 بۆ 22 مانگ هەڵکشانی پلەی گەرما دەست پێ دەکاتەوە.

پێشبینی بەرزترین پلەکانی گەرما لە هەرێمی کوردستان؛

هەولێر : 48

سلێمانی :44

کەرکووک :49

هەڵەبجە :45

دهۆک : 46

سۆران :41

گەرمیان :49-50

ڕاپەڕین :45

 

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close