كەش و هەواكوردستان

وادەی یەکەم باران بارین لە هەرێمی کوردستان ئاشکرا کرا

وادەی یەکەم باران بارین لە هەرێمی کوردستان ئاشکرا کرا

محەممەد کەمال، شارەزای کەشناسی

باسک نێت

“هەورێک لە ئاسمانی دەریای رەشەوە دێتە ئاسمانی کوردستان و بەرەبەیانیی رۆژی هەینی 20ـی ئەیلوول، باران و هەورە برووسکەی پاییزە پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک، ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و ئیدارەی راپەڕین دەگرێتەوە”.

“شەپۆلەکە لەگەڵ خۆیدا بارستە هەوایەکی فێنک دەهێنێت و بارانبارین لە کاتەکانی بەرەبەیانیی رۆژی هەینی دەستپێدەکات. پلەی گەرماش 4 بۆ 5 پلە دادەبەزێت”.

“پێشبینی دەکرێت لە ناوەڕاستی مانگی 11دا بارانی سەرتاسەری پاییزە دەستپێبکات و بارانی پەڵەش لە مانگی 12 بێت”.

پێشبینییەکان بەو جۆرەن کە پێناچێت پاییزی ئەم ساڵ باراناوی بێت، بەڵام زستان و بەهار باراناوی دەبن و پێشبینی بارینی بڕێکی زۆر باشی باران دەکرێت لەو دوو وەرزەدا”.

 

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close