عێراقكوردستانهەواڵ

هەرێم لە سەرژمێرییەکەی عێراق رازی نییە

دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لە بارەی سەرژمێریی گشتیی عێراقەوە نیگەرانیی خۆی دەربڕی و رایگەیاند، “بە گومانەوە لە پڕۆسەکە دەڕوانین”.

باسک نێت

دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لە بارەی ئەنجامدانی سەرژمێریی گشتیی عێراق، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە: “نیگەرانی خۆمان دەردەبڕین و بە گومانەوە لە پڕۆسەکە دەڕوانین، لەبەرئەوەی لەلایەک ماددەی (140) جێبەجێ نەکراوە و لەلایەکی تریش مێژووی سەرژمێرییەکانی ڕابردوو، ئەزمونێکی تاڵ و کاریگەری خراپیان لەسەر نیشتیمانەکەمان دروست کردووە”.

دەقی ڕاگەیەندراوەکە:

وەک لای هەمووان ئاشکرایە ، بڕیارە لە ٢٠/١١/٢٠٢٤ ئەمساڵدا سەرژمێری گشتی دوای چەندین ساڵ لە عێراق و هەرێمی کوردستان ئەنجام بدرێت ، بێگومان ئەنجامدانی سەرژمێری بابەتێکی گرنگە و ڕاستەوخۆ گرێ دراوی کۆی لایەنە جیاوازەکانی ژیانە و بە هۆیەوە دەوڵەت باشتر دەتوانێ سود لە تواناکانی ببینێ و هۆکارێکی بنچینەیی پێشکەوتنەکانی لەسەر بەندە لەم چوارچێوەیەدا پشتیوانی کردن لە سەرژمێری کارێکی تەواو ڕاستە ، بەڵام ئێمە لە دەستەی ناوچە کوردستانییەکان بە نیگەرانی و گومانەوە لە ئەنجامدانی ئەم پڕۆسەیە ئەڕوانین لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم چونکە لە لایەک ماددەی (١٤٠) ی دەستوور جێبەجێ نەکراوە و لە لایەکی تریش مێژووی سەرژمێریەکانی ڕابردوو ئەزمونێکی تاڵ و کاریگەری خراپیان لەسەر نیشتیمانەکەمان دروست کردووە بە سوپاسەوە لە دەرئەنجامی هەوڵەکانی وەزارەتی پلان و دەستەی ئاماری هەرێم کاری جدی کرا بە ئاراستەی نەهێشتنی کاریگەری سیاسی لەسەر پرسەکە ، بەڵام بە بڕوای ئێمە یەشتان پێویستە بە هە ستیارێ وە لەسەر ئەم پرسە بوەستین بۆیە ئێمە لە دەستەی ناوچە کوردستانییەکان ئامادەکاری تەواومان کردووە لە ڕۆژی ١٩/٩/٢٠٢٤ لە شاری هەولێر دیدارێکی سیاسی لەگەڵ کۆی هێزە کوردستانییەکانی ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم ڕێک بخەین و بە وردی هەڵسەنگاندن بۆ ئەم پڕۆسەیە ئەنجام بدەین تواناکانیش یەک بخەین بە ئاراستەی گەڕانەوەی تەواوی ئاوارە و خەڵکی خۆڕاگری ئەو ناوچانە کە ئێستا لە شارەکانی تری هەرێمی کوردستان ئەژین.

دەستەی گشتی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم

١٨/٩/٢٠٢٤

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close