
وەزارەتی پەروەردە ئاگاداری وانەبێژان دهكاتهوه
باسک نێت
داوا لەو وانەبێژانە دەكهین لە ساڵانی رابردوودا بە هەر هۆکارێک بووە لە کارەکەیان نەماون،فۆرم پڕبکەنەوە و بیدەنە وەزارەت.
راگەیێندراوەکەی وەزارەتی پەروەردە بە ناونیشانی “وانەبێژانی ساڵانی پێشوو” ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتییەکانی پەروەردە لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان و خوێندنی کوردی لە کەرکووک کراوە.
ئەو مامۆستایانەی ساڵانێک خزمەتیان بە وانەبێژی کردووە و دواتر بە هۆکاری جیاواز لە خزمەتی وانەبێژی نەماون، پێویستە فۆرمێکی تایبەت پڕبکەنەوە لە پەروەرەەی قەزاکان و واژۆی مامۆستاکەی لەسەر بێت.
دەبێت پەروەردەی قەزاکان بە جیاواز لیستی ناوی وانەبێژەکان پڕبکەنەوە و پاشان رەوانەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی بکەن و دواتر رەوانەی دیوانی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان دەکرێت.
داوا لە پەروەردەکان دەکهین ، هەر وانەبێژێکی ساڵانی رابردوو فۆرمەکەی پڕکردەوە، کۆپی نووسراوێکی بەڵگەیی پێبێت کە پێشتر وانەبێژ بووە و لە چی قوتابخانەیەک خزمەتی کردووە.




