
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی کەرکوک ڕایگەیاند، کەمێک بەر لە ئێستا لەنێو بازاڕی لەیلان لە کەرکوک دەستڕێژی گولـلە لە کەسێک کرا و گیانی لەدەستدا.
باسک نێت – کەرکوک
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی کەرکوک ڕایگەیاند، لە نێو بازاڕی ناحیەی لەیلانی پارێزگای کەرکوک کەسێک دەستڕێژی گولـلەی لێکراوە و راستەوخۆ گیانی لەدەستداوە.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو کەسە بەهۆی کێشەی کۆمەڵاتییەوە دەستڕێژی گولـلەی لێکراوە.
ئەوەشی خستە روو، خێزانی ئەو کەسە لەگەڵ خێزانێکی دیکەی گوندەکەیان لەسەر زەوی و زار کێشەی کۆمەڵایەتییان هەبووە هەر بەو هۆیەشەوە دەستڕێژی گولـلەی لێکراوە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە