له راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تووشبوونی 48 كه‌سی دیكه‌ی به ڤایرۆسی كۆرۆنا له پارێزگای سلێمانی پشتڕاست كرده‌وه.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی:
لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومان‌لێکراوان و تووشبووان، چل و هەشت تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران، بیست و سێ پیاو و بیست و سێ ئافرەت و دوو منداڵ. هەشت لە تووشبووان بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون، چل تووشبوو نیشانەی نەخۆشیەکەیان ھەیە.
1 تووشبوو دانیشتووی ناحیەی بازیان.
1 تووشبوو دانیشتووی ناحیەی عەربەت.
1 تووشبوو دانیشتووی قەزای سیدصادق.
1 دانیشتووی شاری کەرکووك.
44 تووشبوو دانیشتووی ناو شاری سلێمانی.
وەزارەتی تەندروستی
3ی حوزەیران 2020
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە