كوردستانهەواڵ

ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ خۆپیشاندەرانی شه‌وی رابردوی راگه‌یاند

ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ خۆپیشاندەرانی شه‌وی رابردوی به‌شێك له‌ كاسبكاران له‌ شارۆچكه‌كانی سنوری سلێمانی راگه‌یاند.
ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ده‌ڵێت: “داواکارین لەم ڕۆژانە تەواوی خەڵکی بڕژێنە سەرشەقامەکان و پەیامی توڕەیی وناڕەزایی بدەن بەگوێی ئەم دەسەڵاتە ستەمکار و بێ باکەد تا ناچاریانکەین بیرێک لەژیان وبژێوی خەڵک بەگشتی و موچەخۆرانی ڕاستەقینە بەتایبەت بکەنەوە و چیتر یاری بەژیان و چارەنوسی خەڵکی زەحمەتکێشی ئەم هەرێمەوە نەکەن.”
لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا هاتووە، “وەك هەمیشە  بەشدار و پشتیوانی هەموو جۆرە خۆپیشاندانیك و ناڕازەیەتیەك دەبین کە بۆ گێرانەوەی مافی خوراو شکۆی هاونیشتیمانیان بێت.”
له‌ دژی راگه‌یاندنی قەدەغەی هاتوچۆ له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌، بەشێک لە هاوڵاتیان و کاسبکارانی دەربەندیخان و رانیە و قەڵادزێ گردبوونەوە و له‌ سه‌یدسادقیش به‌ربه‌سته‌ كۆنكرێتیییه‌كان لابران و خه‌ڵكی ناڕزایی ئه‌و ناوچه‌ قایل نین به‌وه‌ی بژێویی ژیانیان رابگیرێت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close