عێراقهەواڵ

عێراق ١٨ داواکراوی لە دەرەوەی وڵاتەوە گەڕاندۆتەوەو دەستگیری کردوون

وتەبێژی حکومەتی عێراق ئاشکرایدەکات، تەنها ساڵی ڕابردوو ١٨ داواکراو لەلایەن دەستەی دەستپاکییەوە لە دەرەوەی وڵاتەوەو دەستگیرکراون و گەڕێنراونەتەوە، زیاتر لە ٣٠٠ تۆمەتباری دۆسیەکانی گەندەڵیش داواکراون و ٢٢٠ کەسیش چونەدەرەوەیان لێ قەدەغەکراوە، کە نزیکەی ٤٠ کەسیان وەزیر و پلەدارن.

باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی عێراق ئەنجامی ھەوڵەکانی حکومەت بۆ بەدواداچوونی ئەو کەسانەی بە تۆمەتی گەندەڵی لە ناوخۆ و دەرەوەی عێراق داواکراون ئاشکرا کردو رایگەیاند، لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا ٢٥ داواکراو لە دەرەوە گەڕێنراونەتەوە.

وتیشی، سەرۆک وەزیران فەرمانی داوە بە ڕادەستکردنەوەی داواکراوەکان وەک یەکێک لە فاکتەرەکانی ھەڵسەنگاندنی پەیوەندییەکان لەگەڵ ھەر وڵاتێکدا.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close