
هەیسەم جبوری، راوێژکاری تەکنیکی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، به‌پێی یاسا پرسی موچە، بودجەی کارکردن و بودجەی وەبەرهێنان هیچ پەیوەندییەکی بە بونی بودجە یان نەبونیەوە نییە و له ئه‌گه‌ری نه‌بونی بودجه‌دا، ئه‌وا حكومه‌ت ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه یه‌ك له‌سه‌ر 12ی بودجه بۆ موچه و كاركردن خه‌رجبكات.
هەیسەم جبوری له لێدوانێكدا بۆ العراقیه نیوز رایگه‌یاند، له ئێستا گرفتی نه‌بونی یاسای بودجه هه‌یه به‌ڵام پرسی موچە، بودجەی کارکردن و بودجەی وەبەرهێنان هیچ پەیوەندییەکی بە بونی بودجە یان نەبونیەوە نییە، ئەویش بەپێی مادەی 13 لە یاسای بەڕێوەبردنی دارایی ژمارە 6ی ساڵی 2019.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كاتێك بودجه په‌سه‌ند نه‌كرێت ئه‌وا 1/12ی بودجه‌ی كاركردن به‌رده‌وام ده‌بێت له خه‌رجكردن به پشتبه‌ستن به داتاكانی ساڵی دارایی پێش‌و، هه‌روه‌ها له بودجه‌ی وه‌به‌رهێنان بۆ پڕۆژه‌كان و پارێزگاكان بەپێی دەستکەوتەکان خه‌رج ده‌كرێت.
هەیسەم جبوری باسی له‌وه‌شكرد، “داواکاریمان لە ساڵی 2020 سەبارەت بە دابینکردنی دارایی کورتهێنان، قەرزکردن بوە، هەروەها لە ساڵی 2022 یاسایەک سەبارەت بە ئاسایشی خۆراک دەرکرا، ئەگەر دۆخەکە تا ساڵی 2023 بەردەوام بێت، حکومەتی ئێستا ناتوانێت پرۆژە یاسا بنێرێت، دەکرێت داوای یاسایی بکرێت”.