
لە عێراقەوە خاكی ئیسرائیلی کرایە ئامانج
باسک نێت
مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی عێراقی
له درێژه‌ی ڕێبازه‌كه‌مان بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی داگیركاری و پاڵپشتیكردنی گه‌له‌كه‌مان له فه‌ڵه‌ستین و لوبنان، هه‌روه‌ها له وه‌ڵامی ئه‌و كۆمه‌ڵكوژیانه‌ی كه قه‌واره‌ی ده‌ستبه‌سه‌رداگیراو له دژی خه‌ڵكی مەدەنی، له نێویاندا منداڵان، ژنان و به‌ساڵاچوان ئه‌نجامی داوه، موجاهیده‌كانی به‌رخۆدانی ئیسلامی له عێراق ئه‌مڕۆ هه‌ینی هێرشیان كرده سه‌ر ئامانجێكی ڤیتال لەناو خاکی ئیسرائیل.
ئه‌م هێرشه بوه‌ته هۆكار بۆ زیانگه‌یاندن به “دوژمن” و شه‌شه‌م بۆردومانیشه له‌ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێری رابردودا كه له‌لایه‌ن موجاهیدهكانیانهوه ئه‌نجامبدرێت، سه‌رجه‌م ئه‌و هێرشانه‌ش له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه ئه‌نجامدراون.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە