ئابووریعێراق

داهاتە نانەوتیەكانی عێراق لە پێنج مانگدا (7) تریلیۆن دیناری تێپەڕاندووە

داهاتە نانەوتیەكانی عێراق لە پێنج مانگدا (7) تریلیۆن دیناری تێپەڕاندووە
” رێژەی (11%) كۆی داهاتی دەوڵەت پێكدەهێنێت “

باسک نێت
وەزارەتی دارایی: كۆی داهاتەكان لەو ماوەیەدا (54) تریلیۆن دینار بووە
پەرلەمانتارێك: لە باج كۆكراوەتەوە زیادەی هەناردەی پیشەسازی و كشتوكاڵ نیە
“حزب و میلیشیاكان داهاتی دەروازە سنوریەكانیان كۆنتڕۆڵكردووە”
شارەزایەكی ئابوری: زیادبونی داهاتەكان باجی سەپێنراوە بەسەر داهاتی خەڵكدا

داهاتە نانەوتیەكانی عێراق بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبووەتەوە بە بەراورد بە ساڵانی رابردوو, بەجۆرێك لە سەرەتای ئەمساڵەوە, گەیشتووەتە(7.06) تریلیۆن دینار, ئەوەش رێژەی (11%) كۆی داهاتی دەوڵەت پێكدەهێنێت, لەكاتێكدا لەهەمان ماوەی ساڵی رابردوو, ئەو رێژەیە تەنها (0.09) ترلیۆن دینار بووە, كە رێژەی تەنها (0.19%) كۆی داهاتەكانی پێكهێناوە.
🔹وەزارەتی دارایی عێراق ئاشكرایكردووە, قەبارەی داهاتەكانی دەوڵەت لەماوەی پێنج مانگدا لە بودجەی فیدراڵی, (54) تریلیۆن دیناری تێپەڕاندووە, نزیكەی (40) ملیار دۆلار دەكات, كە داهاتە نەوتیەكانی نزیكەی (89%) بودجەكە پێكدەهێنێت.

سائیر موخیف, ئەندامی لیژنەی كشتوكاڵ و ئاو لە پەرلەمانی عێراق, بە رۆژنامەی (العربي الجدید)ی وتووە: زیادبونی داهاتە نانەوتیەكان لە باجەكان كۆكراوەتەوەو داهاتی هەناردەی پیشەسازی و كشتوكاڵ نیە.
داهاتی دەروازە سنوریەكانی عێراق, حزب و میلیشیاكان دەستیان بەسەرداگرتووە, داواشی لە دەوڵەت كردووە, كۆنتڕۆڵی داهاتەكانی گومرگ و باج بكات, بۆ رێگرتن لە پرۆسەكانی گەندەڵی و خۆدزینەوە.
لای خۆیەوە, نەبیل مەرسومی, شارەزایی بواری ئابوری رایگەیاندووە:بەشێك لە داهاتە نەوتیەكان ناچنە ناو چوارچێوەی حساباتەكانی وەزارەتی داراییەوە, چونكە دەچنە بۆ شایستەی كۆمپانیاكانی گەڕەكانی رێپێدانی نەوت, كە لە (12)تریلیۆن دیناری كەمتر نیە.

مەرسومی پێشبینی كردووە, عێراق تا كۆتایی ئەمساڵ بڕی (15) تریلیۆن دینار لە داهاتی نانەوتی بەدەستبهێنێت.
ئاماژەی بەوەشكردووە: داهاتە بەدەستهاتووەكان بەسن نین, چونكە بەسەر داهات و ساماندا سەپێنراون, نەك لەڕێی باجی سەپێنراو بەسەر كەرتەكانی شمەك و بەرهەمهێنان و كشتوكاڵەوە بەدەستهاتبێت.

ئەو داهاتانە رەنگە ئەنجامی پێچەوانەی هەبێت لەسەر ئەو هاوڵاتیانەی كە داهاتیان جێگیرە, هەروەك رەنگدانەوەی نەرێنیشی دەبێت لەسەر بودحەگشتی دەوڵەت, كە داهاتە نانەوتیەكانی بە (27) تریلیۆن دینار دیاریكردووە, ناتوانێت بەشێكی بەرچاوی بەدەستبهێنێت, ئەوەش دەبێتەهۆی كەمكردنەوەی داهاتە گشتیەكان و كەڵەكەبوونی كورتهێنانی بودجەی دەوڵەت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close